گۆڕانکاری لە دوو بەرپرسی پارێزگای هەولێر دەکرێت


وێستگە نیوز-
ئەنجومەنی پارێزای هەولێر سبەینێ دەنگ دەدات لەسەر دانانی دوو بەرپرسی نوێ لە هەردوو پۆستی جێگری سەرۆكی پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی.


بە پێی ئەو بەڵگەیەی دەست وێستگە نیوز كەوتووە ئەنجومەنی پارێزگال هەولێر سبەینێ لە كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 72دا بە ئامادە بوونی "هێمن فەقێ قادر عەبدوڵڵا" دەنگ لەسەر دانانی دەدات بۆ جێگری پارێزگاری هەولێر، ئەوەیش دوای خوێندنەوەی سیڤی ناوبرا.

پاشان بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا دەنگ لەسەر دانانی دكتۆر "دلۆڤان محەمەد فاتح جەلال" بۆ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی شاری هەولێر بدرێت، دوای خوێندنەوەی سیڤیەكەی.

د.ح
 


AM:10:04:13/11/2019










ئه‌م بابه‌ته 5256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو