هێزێكی سه‌ربازیی عیراق به‌ره‌و شاری ناسریه به‌ڕێكه‌وت
وێستگه نیوزـ
هێزێكی سه‌ربه فیرقه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌ویه خێرا بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و شاری ناسریه به‌ڕێكه‌وت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عیراق رایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی تشرینی دووه‌می 2019، لیوای 2ی سه‌ربه فیرقه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێران به‌ره‌و شاری ناسریه به‌ڕێكه‌وتوه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ئاشكراشیكردوه كه مه‌به‌ست له ره‌وانه‌كردنی ئه‌و هێزه بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌رانه له توندوتیژی.
له چه‌ند رۆژی رابرودا به‌هۆی توندبوونی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان له خه‌ڵكی ناڕازیی ناسریه كرد و ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ریان كوشت و ده‌یانی دیكه‌شیان برینداركرد.
PM:09:17:11/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 1856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت