له حاجیاوا پیاوێك ژنهكهی به دوو گوللـه بریندار كرد
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی راپهڕین رایدهگهیهنێت، ژن و پیاوێكی شارۆچكهی حاجیاوا دوا دروستبوونی دهمهقاڵێ له نێوانیاند پیاوهكه دوو گوللـهی به ژنهكهوه ناوهو برینداری كردووه.
پۆلیسی راپهڕین له راگهیهندراوێكدا دهڵێت: "دوانیوەڕۆی دوێنێ ژنێك لە ماڵە كەی خۆی لە ناحیەی حاجیاوا بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک لە لایەن هاوسەرەكەیەوە بریدارکرا".
ئاماژهی بهوهشداوه: دوای رووداوی تەقە كردنەكە دەست بەجێ هێزەكانیان لە بنكەی پۆلیسی ماكۆك گەیشتنە شوێنی رووداوەكە، بریندارەكە بەرێكرا بۆنەخۆشخانەی گەشتی رانیە و دوای چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانە گەڕایەوە ماڵەوە.
وهك پۆلیس دهیگێڕێتهوه، بە وتەی ژنەکە رووداوەکە لەکاتێکدابووە لەماڵەکەی خۆیان لەگەڵ هاوسەرەکەی لەسەر کێشەیەکی نێوان خۆیان لێیان بووە بە دەمەقاڵێ و هاوسەرەکەی دوو فیشەکی تەقاندوە بەر دەستی ژنکەی کەوتووە.
"مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە، کەمێک دوای رووداوی تەقەکردنەکە هاوسەری ژنهکە خۆی رادەستی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی ماکۆک کرد، ژن و مێردەکەش تەمەنیان لەسەروی هەژدەساڵە و دانیشتوی ناحیەی حاجیاوان"، پۆلیسی راپهڕین وای وت.
راشیگهیاندووه: بە بڕیاری دادوەر هاوسەری ژنەکە بە پێی مادەی 405 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوهو لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
هــ. ر
PM:01:40:11/11/2019
ئهم بابهته 5804
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت