شیروان میرزا: هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر هەموار یاسای خانه‌نشینی دەدرێت
خانەنشینان لە چاوەڕوانی یاسا نوێیەکەدان
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو هه‌موار ده‌كاته‌وه و ته‌مه‌نی خانه‌نشینی كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی‌ش زانیاری زیاتر ده‌دات.
شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتووی عیراق له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هاتووه‌ته په‌رله‌مان و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ كراوه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ست پێبكاته‌وه و یاساكه بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
به‌پێی وته‌ی میرزا، یاساكه چه‌ند خاڵێكی گرنگی تیایدا چه‌سپاوه، له‌وانه ته‌مه‌نی خانه‌نشینی بۆ پیاوان له 63 ساڵه‌وه دابه‌زێندراوه بۆ 60 ساڵ، بۆ ژنان له 60 ساڵه‌وه بۆ 58 ساڵ، بۆ كه‌سێك كه له‌سه‌ر داوای خۆی، داوای خانه‌نشینی بكات له 50 ساڵه‌وه كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ 45 ساڵ به‌مه‌رجێك خزمه‌تی 15 ساڵی هه‌بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: "هه‌فته‌ی داهاتوو دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه، له‌نێوان لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی دارایی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه ده‌كرێت و پڕۆژه‌كه بۆ ده‌نگدان له په‌رله‌مان ئاماده ده‌كرێت".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌وترێت ده‌ستكاری مووچه‌ی خانه‌نشینی ده‌كرێت و كه‌مترین مووچه له نێوان 550 بۆ 600 هه‌زار دینار ده‌بێت، شیروان میرزا وتی: "له پڕۆژه یاساكه‌دا به‌هیچ جۆرێك باسی مووچه نه‌كراوه، پڕۆژه‌كه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار واژووی ده‌كات، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی عیراق دوای ساڵێك ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
زیاتر روونیكرده‌وه: به‌هۆی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه‌وه هه‌لیكار بۆ 250 تا 300 هه‌زار كه‌س ده‌ڕه‌خسێنێت.
PM:08:34:06/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 70024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت