ترەمپ: مەزڵوم كۆبانێ‌ دڵنیای كردوومەتەوە كە داعشە هەڵاتووەكان دەستگیردەكرێنەوە

‌دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا


وێستگە نیوز-
سەرۆكی ئەمەریكا باس لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە دەكات كە لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات- هەسەدە ئەنجامی داوە و دەڵێت"مەزڵوم دڵنیایی كردوینەتەوە كە داعشە دەستگیر كراوەكان لەژێر كۆنتڕۆڵ دان".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لەمیانی پریەَسكۆنفراسێكدا كە ئەمشە لە ك‌وشكی سپی ئەنجامی دا ڕایگەیاند"هێزەكانیان لە سوریا دەمێنێتەوە بۆ پاراستنی نەوت و ئەوەشی كە توركیا ئاگادجاری كردونەتەوە لەوەی ئاگربەستەكەیان هەمیشەییە.

سەرۆكی ئەمەریكا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ (مەزڵوم كۆبانی) فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ووتی"كورد هاوپەیمانییەكی گرنگمان بوو لەڕی دژی داعش، لەگەڵ مەزڵوم كۆبانێ قسەمان كردوە و بەپێی زانیارییەكانی مەزڵوم داعشە هەڵهاتووەكان كەمینەیەكن، ئەو دڵنیای كردوومەتەوە كە داعشە هەڵاتووەكان دەستگیردەكرێنەوە".

ترەمپ ئەوەشی خستەڕوو، رێكەوتنی نێوان وڵاتەكەی لەگەڵ توركیا ژیانی هەزاران كەسی لە رۆژئاوای كوردستان رزگار كردوە و وتیشی"ئەگەر توركیا بەڵێنەكانی بۆ پاراستنی پێكهاتەكان جێبەجێ نەكات سزای تووندی بەسەردا دەسەپێنم".


PM:07:15:23/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو