لەندەن.. تەرمی 39 كەس لە ناو بارهەڵگرێكدا دۆزرایەوە


وێستگە نیوز-
پۆلیسی بریتانیا ئاشكرایكرد كە تەرمی 39 كەس لە ناو بار هەڵگرێكدا لە لەندەنی پایتەختدا دۆزراوەتەوە.

پۆلیسی بریتانیا بڵاوی كردەوە كە تەرمەكان لەناو بارهەڵگرێكدا لە ناوچەی پیشەسازی دۆزراوەتەوە و ئێستا شۆفێری بارهەڵگرەكە دەستگیركراوە.

گومان دەكرێت سەرنشینەكان پەنابەربن و پۆلیس پێی وایە كە بارهەڵگرەكە لە بولگاریاوە هاتووە و لە رۆژی شەممەوە ئەو پەنابەرانە لە ناو ئۆتۆمبێلەكەدا خۆیان حەشارداوە، لە ئێستادا پۆلیس لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكات.

د.ح
 


AM:11:53:23/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 4748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو