سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له باكوری سوریا له كۆتایی نزیكبووه‌ته‌وه و هه‌موو شتێك له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی كشانه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان له‌ناوه‌كه وه‌ستاوه.
پێشتریش لاڤرۆڤ له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند له سبه‌ی شه‌وه‌وه 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، پۆلیسی سه‌ربازیی روسیا و سوپای سوریا ده‌چنه ئه‌و ناوچانه‌وه كه روسیا پێی ده‌ڵێت ناوچه‌ی ئارام.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێدایه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مەزڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات لەڕێگەی نامەیەكەوە بۆ (مایك پێنس)ی جێگری سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاندوە،هێزەكانیان كشاونەتەوە و ناوچەی ئارامیان چۆڵكردوە و وتویەتی"تەواوی مەرجەكانی گرێبەستمان لەگەڵ توركیا جێبەجێ كردوە".
له 17/10/2019، لە میانی كۆبوونەوەی نێوان (رەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆككۆماری توركیا و (مایك پێنس) جێگری سەرۆكی ئەمەریكا، بڕیاردرا ئاگربەستی دوولایەنە بۆ ماوەی 120 كاتژمێر رابگەیەندرێت، بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) پاشەكشێ بكەن.
PM:09:06:22/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2564
جار خوێنراوهتهوه