توركیا؛ 30 هەزار یۆرۆ پێشكەشی رێكخراوێكی قەدەغەكردنی چەكی كیمیايی دەكات



وێستگە نیوز-
رێكخراوێكی تایبەت بە قەدەغەكردنی چەكی كیمیای ئاشكرای دەكات، وڵاتی توركیا رۆژێك پیش بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراو لەرۆژئاوای كوردستان، پارەی پێشكەشی رێكخراوەكەیان كردوە.

رێكخراوی opcw كەكار لەسەر نەهێشتنی چەكی قەدەغەكراو دەكات و بارەگای سەرەكی لە وڵاتی هۆڵەندایە، لەماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاوی كردۆتەوە، 17/10/2019 واتا (رۆژێك پێش بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراو لە رۆژئاوای كوردستان)، وڵاتی توركیا بڕی (30) هەزار یۆرۆی پێشكەشی رێكخراوەكە كردوە بەمەبەستی نوێكردنەوەی بەشی تاقیگەی ئەو رێكخراوە.

هەروەها ئاماژە بەوەش دەكات، لەكاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێكی بچكۆلەدا ئەو بڕە پارەیە لە بارەگای سەرەكی رێكخراوە پێشكەش كراوە و تێدا هەریەكە لە (فێردانۆ ئەریاس) سەرۆكی گشتی رێكخراوەكە و (شەعبان دیسلی) نوێنەری توركیا لەو رێكخراوە ئامادەی ئاهەنگەكە بوون و دیسلی وتویەتی" رێكخراوی قەدەغە كردنی چەكی كیمیای ڕۆڵێكی گرنگی بینیوە بۆ لەناوبیردنی چەكی كیمیایی و ئارامی نێو دەوڵەتی و ڕۆڵێكی سەرەكی دەبینێت لە بڵاو نەبونەوەی چەكی كیمیایی".

نوێنەرەكەی توركیا جەختی لەوەش كردۆتەوە، ئەوەش وای كردوە كە وڵاتەكەی پابەند بێت بەو رێكەوتنەی كە لەگەڵ رێكخراوەكەدا هەیە بۆ بەكارنەهێنانی چەكی كیمیایی.


PM:05:13:22/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 3408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو