به‌ ڤیدیۆ.. كاروانێكی سوپای ئه‌مریكا لە هەرێمی کوردستانەوە چووە رۆژئاوای كوردستان

‌کاروانە بارهەڵگرەکانی ئەمریکا

وێستگە نیوز -

كاروانێكی سوپای ئه‌مریكا، به‌ بارهه‌ڵگری به‌تاڵه‌وه‌ لە هەرێمی کوردستانەوە، به‌ره‌و رۆژئاوای كوردستان ده‌چن، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی قورس و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ رۆژئاوای كوردستان بگه‌ڕێننه‌وه‌ عیراق.


پێشتر مارك ئێسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هه‌زار سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له‌ سوریا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ عیراق و له‌ رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار جێگیریان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بكه‌ن له‌وێ.

وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، كاروانه‌كه‌ چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازییه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگری به‌تاڵ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان بگه‌ڕێننه‌وه‌ ناو خاكی عیراق.

هــ. ر


PM:12:15:20/10/2019












ئه‌م بابه‌ته 5152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو