سه‌ڵاح ره‌نجده‌ر كۆچی دوایی كرد
سەڵاح رەنجدەر
وێستگه نیوز ـ
سەڵاح رەنجدەر، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی پێشمەرگەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
میدیاكانی یه‌كێتی بڵاویان كرده‌وه، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی تشرینی یەكەمی 2019، سەڵاح رەنجدەر، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی پێشمەرگەی یه‌كێتی بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
سەڵاح رەنجدەر ناوی تەواوی سەڵاح ئیسماعیل-ە و تەمەنی 58 ساڵە و پێشتر بەرپرسی كۆمیتەی چەمچەماڵی یەكێتیش بووە.
سه‌ڵاح ره‌نجده‌ر، ماوه‌ی پێنج مانگ بوو به ده‌ست نه‌خۆشیه‌وه ده‌یناڵاند و هه‌ر به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه كۆچی دوایی كرد.
سه‌ڵاح ره‌نجده‌ر، خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكه و دوا په‌رتوكی (نەمری و نەبەزین)ه، باس لە سەركەوتن و نەبەردییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی دژی داعشدا دەكات و 2017 چاپكراوه.
مسته‌فا چاوڕه‌ش، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: سه‌ڵاح ره‌نجده‌ر پیاوێكی تێكۆشه‌رو ماندوو بوو، ئه‌مڕۆ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد.
راشیگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ ته‌رمی سه‌ڵاح ره‌نجده‌ر له گوندی قه‌ره‌وه‌یس به خاك ده‌سپێرین و سبه‌ینێ دووشه‌ممه 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌كه‌ی ده‌بێت له مزگه‌وتی عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس له شاری سلێمانی".
AM:10:05:20/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 47672
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت