توركیا یەپەگە بە پێشێلكردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەكات


وێستگە نیوز-
وەزیری بەرگری توركیا لایەنی یەپەگە بە پێشێلكردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەكات.

خەلوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا دەڵێت "یەپەگە تا ئێستا 14 جار پێشێكردنی ئاگربەستی كردووە لە ماوەی 36 كاتژمێری جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەدا.

ئەم لێدوانەی وەزیری بەرگری توركیا لە كاتێكدایە كە هێزەكانی سوریای دیموكرات لایەنی توركی بە پێشێلكردنی رێككەوتن تۆمەتبار دەكەن و داوای ناردرنی چاودێری نێودەوڵەتی دەكەن بۆ ناوچەكە.

د.ح
 


PM:12:01:19/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت