هەسەدە، ئەمریكا لە پابەند نەبوونی توركیا بە ئاگربەست ئاگادار دەكاتەوە


وێستگە نيوز-
لە بەیاننامەیەكدا سوپای سوریای دیموكرات داوا لە واشنتۆن دەكات پابەند بێت بەو رێككەوتنەی هەیانە، ئاگاداريشی دەكاتەوە لە بەردەوامی توركیا بە هێرشەكان و رێگرتن لە گەیشتنی هاوكاری.

لە بەیاننامەیەكدا فەرماندەیی هێزەكانی سوریای دیموكرات ئاشكرایكردووە كە ئەوان لای خۆیانەوە پابەندن بە رێككەوتنی ئاگر بەس لە سوریا، بەلآم دوای تێپەڕینی 30 كاتژمێر بەلآم تا ئێستا لایەنی بەرامبەر بەردەوامە لە هێرش و تۆپبارانكردن.

هاوكات لە بەیاننامەكەدا ئەوە ئاشكراكراوە كە توركیا و چكدارە لایەنگرەكانی رێگە بە گواستنەوەی بریندارەكان نادەنء رێگەش بە هاتنی هاوكاریە مرۆییەكان بۆ سەری كانی نادەن، ئەوەیش لە كاتێكدایە كە بە پێی رێككەوتنەكە.

بە پێی ئەو رێككەوتنەوەی رۆژی پێنجشەممە لە نێوان ئەردۆغان و مایك بنسی جێگری سەرۆكی ئەمریكا كرا دەبێت توركیا رێگە بە گواستنەوەی بریندارەكان بدات و رێگەیش بە گەیشتنی هاوكاری مرۆیی بدات.

د.ح
 


AM:11:15:19/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت