میدیاكارێكی رووداو: هونەرمەندێك لە سلێمانی بەرلەوەی بچێتە گەعدەی ئێوارە سەرێك لە خۆپیشاندانەكان دەدات



وێستگە نیوز-
میدیاكارێكی كەناڵی رووداو، هێرش دەكاتە سەر ئەو خۆپیشاندانانەی لەشاری سلێمانی بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوای كوردستان دەكرێت و بە گاڵتەجاڕی وەسفی دەكات.

هێمن عەبدوڵا، میدیاكاری كەناڵی رووداو لەبارەی خۆپیشاندانەكانی سلێمانی بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوای كوردستان لە هەژماری خۆی نوسیویەتی"گاڵتەم بەو خۆپیشاندان و گاڵتەجاڕییە دێت كە گوایە لە باشوورەوە بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوا دەكرێت، شیعارەكانیش زۆر منداڵانەن". 

ئەو میدیاكارەی كەناڵی رووداو پێی وایە ئەوەی ڕاستدەكات و خەمی رۆژئاوایەتی با بچێتە سەرێكانی و دەڵێت"خۆ ئازادی هەیە و نەشبێت كەس وەك كورد رێگەی قاچاخ ناناسێت، میللەتێكین هەر خەریكی هەڵوێست دەربڕینی بێوەی و بێكێشەین و خۆمان دەنوێنین!".

هێمن عەبدوڵا دەشڵێت"رۆژهەڵاتییەكان بێنە سەرشەقام، بوێرییە. باكووری بێن، كە نایەن، ئازایەتییە. بەڵام هونەرمەندێك لە سلێمانی بەرلەوەی بچێتە گەعدەی ئێوارە، سەرێك لە خۆپیشاندان بدات و خۆیمان پیشانبدات، گەندەڵ و مونافیقە". 

ئەو نوسینەی (هێمن عەبدوڵا) میدیاكارەكەی كەناڵی رووداو لەكاتێكدا دێت، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 18/10/2019، بەبەشداری سەدان كەس لەچین و توێژە جیاوازەكانی شاری سلێمانی، بەمەبەستی پشتیوانی لە بەرخۆدانی رۆژئاوای كوردستان خۆپیشاندان بەدروشمی جیاوازەوە بەڕێوە چوو.


PM:09:39:18/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 7176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت