سێ گه‌نج به سووتاوی گه‌یەندرانه نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی راپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌وی رابردوو سێ گه‌نج گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌یه‌كی جوانكاری سووتاون و له ئێستادا باری ته‌ندروستییان جێگیره.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ڵێت: "كاتژمێر 10:00ی شه‌وی رابردوو سێ گه‌نج به ناوه‌كانی (م. م. ئ.) له‌دایكبووی ساڵی 1993، پیشه‌ی خوێندكار. (ك. ئ. ئ.) له‌دایكبووی ساڵی 2000 پیشه‌ی كاسب و (پ. ئ. م.) له‌دایكبووی ساڵی 2007 پیشه‌ی خوێندكار گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه سه‌رجه‌میان به ئاگر سووتاون و یه‌كێكیان میوان بووه".
وه‌ك پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژه‌ی پێده‌دات، "به وته‌ی خۆیان رووداوه‌كه له‌كاتێكدا بووه هه‌رسێكیان سه‌رقاڵی جوانكاری ده‌موو چاو بوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "جۆره مۆمێك په‌یدا بووه بۆ هه‌ڵگرتنی مووی ده‌مووچاو به‌كار ده‌هێندرێت، ئه‌وان ویستویانه ئه‌و مۆمه له‌سه‌ر غازه‌كه بیتوێننه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ئاگریان ناوه به غازهكهوه ده‌ستبه‌جێ ئاگر كڵپه‌ی كردووه و سوتاون".
پۆلیسی راپه‌ڕین راشیگه‌یاندووه، "هه‌رسێكیان هه‌ردوو قاچ و هه‌ردوو ده‌ست و ده‌موو چاویان سووتاوه و پاش چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی له ئێستادا له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری ته‌ندروستیدان".
پۆلیس راشیگه‌یاند كه "میوانه‌كه‌شیان دانیشتووی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ره و دوانه‌كه‌ی تریش دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی (ئاشتی)ن و باری ته‌ندرووستی سه‌رجه‌میان جێگیره و مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه".
هــ. ر
AM:08:30:17/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 7856
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت