به‌ڤیدیۆ..ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ئامانج بابانی له‌دوای تیرۆركردنی
وێستگه نیوزـ
ئەمشەو چوارشەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2019، له تێرمیناڵی شاره‌زوور ته‌قه له ئۆتۆمبیلی ئامانج بابانی پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی كرا و خۆی و لانە محەمەدی هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌یان بەناوی هانۆ تیرۆر كران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی سلێمانی به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند: ئامانج بابانی و خێزانه‌ی، لەناو ئۆتۆمبیلەکەیاندا ته‌قه‌یان لێكراوه و گیانیان له‌ده‌ستداوه، کەناڵی ئێن ئاڕ تی-یش ئاشکرایکردوە کە فیشەک بەر سەری هەرسێکیان کەوتووە.
ئامانج محەمەد نوری، ناسراو بە ئامانج بابانی له‌دایكبوی گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قامی شاری سلێمانی و ده‌رچووی به‌شی رۆژنامه‌نووسی له په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی و دواتریش دەرچووی بەشی تەلەفزیۆن بووه لە كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان زانكۆی سلێمانی ساڵی 2011-2012.
PM:11:05:16/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 351248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت