سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند كه ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەکەی، له تێرمیناڵی شاره‌زور ته‌قه‌یان لێكراوه و خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئامانج محەمەد نوری، ناسراو بە ئامانج بابانی له‌دایكبوی گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قامی شاری سلێمانی و ده‌رچووی به‌شی رۆژنامه‌نووسی له په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی و دواتریش دەرچووی بەشی تەلەفزیۆن بووه لە كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان زانكۆی سلێمانی ساڵی 2011-2012.
ئامانج بابانی خاوه‌نی چه‌ندین چیرۆكی بڵاوكراوه بووه له گۆڤاره كوردییه‌كاندا، له‌گه‌ڵ كاری رۆژنامه‌نووسی له زۆربه‌ی رۆژنامه‌کاندا، به‌تایبه‌ت له رۆژنامه‌ی (ئاسۆ)، وه‌ك بێژه‌ریش ماوه‌ی دوو ساڵ له كه‌ناڵی كوردسات كاری كردووه.
رۆژنامه‌نوسی تیرۆركرا‌و، ماوەی ساڵێك ئامادەكار و پێشكەشكاری بەرنامەی (رای سێیەم) بووه لە رادیۆی (خەندان) و تا تیرۆركردنيشی، ئاماده‌كار و پێشكه‌شكاری بەرنامەی (شەن) بووه لە كەناڵی NRT.
PM:09:48:16/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 35692
جار خوێنراوه‌ته‌وه