وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: نۆ ژنی فەڕەنسی ناو داعش لە کەمپێکی رۆژئاوای کوردستان هەڵاتوون


وێستگە نیوز-  

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، نۆ ژنە فەڕەنسی ناو داعش لە کەمپێکی رۆژئاوای کوردستان هەڵاتوون.
 
ژان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، رایگەیاند، نۆ ژنی ناو داعش کە بە رەگەز فەڕەنسین لە کەمپێکی رۆژئاوای کوردستان کە لە ژێر دەستی هێزە کوردییەکانی سوریادایە لە کەمپەکە هەڵاتوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەمپانەی رۆژئاوای کوردستان کە دەستگیرکراوەکانی داعش-ی لەخۆگرتووە لە ئێستادا لەژێر هەڕەشەدا نین.

لۆدریان راشیگەیاند، بەم زووانە سەردانی عیراق دەکات.

لەبارەی سەردانەکەی بۆ عیراق، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا وتی، " بەم زووانە سەردانی عیراق دەکەم بەمەبەستی گفتووگۆکردن لەسەر چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ دادگاییکردنی ئەو داعشە فەڕەنسیانەی لە سوریا دەستگیرکراون".


AM:09:50:16/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت