گەشتكردنی هاونیشتمانییان بۆ توركیا بەڕێژەی 75% كەمی كردووە

‌شاری ئیستانبول لە تورکیا


وێستگە نیوز-
لە ماوەی کەمتر لە هەفتەک و لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، گەشتکردنی هاونیشتمانییان بۆ ئەو وڵاتە بەڕێژەی 75% کەمیکردووە.

لاوەند مەموەندی، سەرۆكی یەكێتیی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانیی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا بەهۆی هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، گەشتكردن لە بواری گەشتوگوزاری بۆ توركیا بەڕێژەی 75% كەمی كردووە و، بلیتی چوون ‌و گەڕانەوە بە فڕۆکە لە هەولێر بۆ ئیستەنبووڵ لە نزیكەی 400 دۆلارەوە بۆ 250 دۆلار دابەزیوە".

تورکیا بە یارمەتیی هێزە ئۆپۆزیسیۆنە چەکدارەکانی سووریا لە 9-10-2019 هێرشێکی فراوانی کردە سەر رۆژئاوای کوردستان و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا دەیان هەزار هاونیشتمانی ئاوارەبوون و ژمارەیەکی زۆریش گیانیان لەدەستدا سەرەڕای ئەوەی زۆربەی وڵاتانی جیهان دژی ئەو هێرشەی تورکیان، بەڵام تورکیا بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکەی.

سەرۆكی یەكێتی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان، باسی لەوەش كرد، ئێستا ئاڕاستەی گەشتكردن بۆ گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستاندا گۆڕانكاری بەسەر هاتووە "پێشتر گەشتكردن زیاتر بۆ توركیا بوو، ئێستا بە ئاڕاستەی دوبەی گۆڕاوە".

سەرچاوە: رووداو


PM:03:56:15/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 4196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو