وەزارەتی بەرگری روسیا: لەگەڵ توركیا لەسەر مەنبەج رێكدەكەوین


وێستگە نیوز-
وەزارەتی بەرگری روسیا بلآوی كردەوە كە لەگەڵ حكومەتی توركیا هەماهەنگی دەكەن سەبارەت بە جوڵە سەربازییەكان لە مەنبەج.

وەزارەتی بەرگری روسیا ئاشكرایكرد كە سوپای سوریا بە تەواوی كۆنترۆڵی شاری مەنبەجی كردووە، هەروەها ئاشكراشیكرد كە پۆلیسی سنوريی روسیا، بە درێژایی سنورەكانی رۆژئاوای شاری مەنبەج دەسوڕێتەوە.

سەبارەت بە بۆچوونی توركیاش وەزارەتی بەرگری روسیا ئەوەی بلآو كردوەوە كە لەگەڵ ئەنقەرە هەماهەنگی دەكەن لە بارەی هەر جوڵەیەكی سەربازی لەو ناوچانە.

هاوكات وەزارەتی بەرگری روسیا ئاشكرایكرد كە ئەمریكا بە تەواوەتی لە مەنبەج كشاوەتەوە و شوێنەكانیان رادەستی ئەوان كردووە.

د.ح



 


PM:01:57:15/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 7216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت