سوپای سوریا و توركیا لەیەك نزیك بوونەوە


وێستگە نیوز-
بە پێی سەرچاوەیەكی هەواڵ هەردوو سوپای توركیا و سووریا لە یەك نزیك بوونەوە و پێشبینی دەكرێت رووبەڕووی یەك ببنەوە و پێكادان لە نێوانیاندا روو بدات.

 
تەلەفزیۆنی رووسیا لە دەمی پەیامنێرەكەیەوە ئاشكرایكرد كە هەردوو سوپای تورك و سوریا لە یەك نزیك بوونەتەوە لە تەل تەمر و رەئسولعەین بەوەش پێشبینی دەكرێت هەردوو هێزەكە پێكادان و رووبەڕوو بوونەوە لە نێوانیاندا روو بدات.
 
نزیك بوونەوەی ئەو دوو هێزە لە دوای ئەوە دێت كە هێزەکانی سوریای دیموکرات بڕیاریدا ناوچەكانی بۆ دەسەلآتی دیمەشق لە مەنبەج و كۆبانێ و رەسولعەین چۆڵ بكات.
 
د.ح
 


PM:12:15:15/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 3488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو