محه‌مه‌د حه‌كیم: حزبێکی خاوەن کۆمپانیا نین و دەستمان بەسەر نەوت غازی کوردستاندا گرتبێت
محه‌مه‌د حه‌كیم
وێستگه نیوز ـ هەستیار
محه‌مه‌د حه‌كیم، كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له دیدارێكی تایبه‌تی سایتی وێستگه نیوزدا باس له كێشه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م حزبه‌كه‌ی ده‌كات، لە بارەی گرفتی دارایی کۆمەڵیشەوە وتی: "حزبێکی خاوەن کۆمپانیا نین و دەستمان بەسەر نەوت و غازی کوردستاندا نەگرتووە، بۆیە گرفتی دارایمان ھەیە".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی نیه‌تیان نییه بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئارام قادر، محه‌مه‌د حه‌كیم وتی: "كاك ئارام خاوەن پڕۆژەی خۆیەتی و رایگەیاندوە کە ئەوناگەرێتەوە ناو کارێک کە جێی ھێشتبێ و گوایە ئەو قۆناغی حزبی ئیسلامی تێپەراندوە".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی نیەتی جدی هەیە بۆ ئاشتكردنەوەی ئەو خەڵكانەی لەکۆمەڵ زویر بوون؟ محه‌مه‌د حه‌كیم وتی: "پرسیارەکە دوو بابەتی تێکەڵ کردووە کەزەمەنیان جیاوازە، یەکەم بەڵێ نەک نیاز ھەنگاو نراوە کە ھەموان بەشداری کۆنگرە بن و کۆبوونەوە و گفتۆ کراوە و بەردەوامە".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی بڕیاربوو ئەنجومەنی دامەزرێنەرانی كۆمەڵ دروست بێت بۆ دروست نەبو، خەڵكانی وەكو تۆفیق كەریم و نازم عەبدوڵا دەبوو لەوێ بن، كارگێڕه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی: "ئەنجومەنی دامەزرێنەران ئەو بابەتە بریاری کۆنگرەی پێشوو بوو راستە وەک ئەنجومەن تەشکیل نەبوو، چونکە ئێمە حەریس بووین ئەوەی شمولی ئەکرد ھەموان تیایدا بەشداربێت، گەرچی زۆرینەش ئامادە بوون ئەنجومەنەکە دروست بێ، بەڵام ئەمیر و ئەنجومەنی سیاسی پێمان باشبوو ھەمووان تیادابن، ئێستاش لەگەڵ ئەو دوو مامۆستا‌و باقی مامۆستایان لە نزیکەوە چی بەرژوەندی بێ بە پێی دیسپلین و پەیڕەو ئەنجامی ئەدەین و کۆمەڵێ بیرۆکە و پێشنیازی جوان گەڵاڵە بوون تا بریاریان لێبدەین".
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دەوترێت كۆمەڵ روئیای وازح نییە ئێوە ئێستا كار بۆچی دەكەن؟ پێگەو قورسایی كۆمه‌ڵ له كوێدایه، محه‌مه‌د حه‌كیم وتی: "ئێمە حزبێکی سیاسی ئیسلامین لە گۆڕەپانی کوردستان کاری پەرلەمانی و رێکخراوەیی و سیاسی و بانگەواز و ئیعلامی خۆمان ئەکەین، وەک ھێزێکی دەرەوەی حکومەت ئەرکی چاودێری و رەخنەیی خۆمان لەسەر کاری حکومەت ئەگێڕین لە رێی سێکتەرەکانی حزبەوە و بە پێی بنەماو دیسپلینی کۆمەڵ، پێگەو وقورسایی کۆمەڵیش دیارە و روونە".
بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ده‌بیندرێت كۆمه‌ڵ گرفتی دارایی زۆری هەیەو زۆرێك لە ئۆرگانەكانیان بچوككراتەوەو به‌شێكیشیان داخراوه، محه‌مه‌د حه‌كیم وتی: "ئێمە وەک حزبێک کە خاوەن کۆمپانیا نین و بازاڕمان قۆرخ نەکردوە و دەستمان بەسەر نەوت و گاز و خاکی کوردستاندا نەگرتوە بەڵێ گرفتی دارایمان ھەیە، ھەر لە دوای کۆنگرەی پێشوو خۆمان وا رێکخستوە کە بە پێی داھاتی کەمی خۆمان تەشکیلات بکەین و کۆمەڵ بەڕێوەبەرین و داھاتیشمان بریتیە لەوەی کە خاوەن پۆستە پەرلەمانی و حکومی و خانەنشینەکان ئەیگێڕنەوە بۆ دارایی و ئەوەش لە خێرەومەند و دۆستان بە دەستمان دەگات کە لێرەوە سوپاسی ھەموویان دەکەین".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر گرفتی خۆتان وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ چارەسەر نەبێت چۆن ژیانی خەڵكی دەگۆڕن، محه‌مه‌د حه‌كیم وتی: "ئێمە کە دەسەڵاتمان بێ جارێ رێ بە دزی و گەندەڵی و زۆرێک لەوەی خەڵک لێی بێزارە نادەین و بە دڵنیاوەو ژیانی خەڵک باشتر دەکەین تا ئەو کاتەی ئێمەش لەگەڵ خوا و خەڵک و خۆماندا راست بکەین".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه دوو ئاڕاسته له‌ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌یه، محه‌مه‌د حه‌كیم ره‌تیكرده‌وه و رایگه‌یاند: "ئەوانە ناحەزو نەخۆش ئەیڵێنەوە و ھەر جارەو لە ئاوازێک دەخۆێنن، کۆمەڵ سەلماندی لە ھاوکێشە سیاسیەکاندا کە یەک ھەڵوێست و ئاڕاستەیە".
له باره‌ی سۆران عومه‌ریشه‌وه كه گوایه به‌نیازی دروستكردنی فراكسیۆنێكه له په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی: "کاک سۆران پایەیەکی گرنکی خەباتی پەرلەمانی کۆمەڵە و ئەوەش ئێستا لە تۆ ئەیبیستم و راست نیە.
AM:10:50:15/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 7920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت