ده‌روازه‌ی سێمالكا له‌ نێوان رۆژئاواو باشووری كوردستان داخرا

‌دەروازەی سێمالكا

وێستگه‌ نیوز ـ

به‌هۆی ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی توركیاوه‌ بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات، ده‌روازه‌ی سیمێلكا له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان داخرا.


سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت‌ له‌ سه‌ر سنووری نێوان باشوور و رۆژئاوای كوردستان له‌ دیوی رۆژئاوا رایگه‌یاند، به‌ بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر، ده‌روازه‌ی سێمالكای له‌ نێوان باشوور و رۆژئاوای داخرا.

وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ بۆ میدیاكانی نزیك له‌ پارتی ئاماژه‌ی پێداوه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر بۆیه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی داوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌ ترسی هێرش و بۆردومانه‌كانی توركیا ماڵ و حاڵی خۆیان جێ ده‌هێڵن، په‌نا بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌هێنن.

هــ. ر


PM:06:34:09/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 7424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو