ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندی به پوتنه‌وه كرد
ئەردۆغان و پوتن
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ته‌له‌فۆنی بۆ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن كردووه.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و پوتن رانه‌گه‌یاندووه.
ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له فۆنیه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و پوتن له كاتێكدایه به هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا، ئه‌نقه‌ره رووبه‌ڕووی فشارێكی سیاسی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی بووه‌ته‌وه.
پێشتریش مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندبوو، ئه‌نقه‌ره له باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ی ده‌یكاته سه‌ر باكووری سووریا په‌یوه‌ندی به هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه كردووه، له ناویشیاندا حكومه‌تی سووریا.
هــ. ر
PM:02:54:09/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت