هێمن هەورامی: نەبوونی دەستوور بووەتە هۆی هەڕەشەی زۆر لە دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان

‌هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان


وێستگە نیوز
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، داوایان لە یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كردووە، لە دروستكردنی زەمینەیەك بۆ داڕشتنی دەستوورێك بۆ هەرێمی كوردستان هاوكاری پەرلەمان بن.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا پاش ئەوەی سەردانی یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستانی كرد رایگەیاند، نەبوونی دەستوور بووەتە هۆی ئەوەی هەڕەشەی زۆر لە دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان بكرێت و وتی، داوایان لە یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كردووە، لە دروستكردنی زەمینەیەك بۆ داڕشتنی دەستوورێك بۆ هەرێمی كوردستان هاوكاری پەرلەمان بن.

هەورامی ئەوەشی خستەڕوو، پرۆژەی چاكسازیی و زیادكردنی داهات لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئایندەیەكی نزیك بۆ پەرلەمانی كوردستان دەنێردرێت.


PM:06:14:22/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 1704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت