پەروەردە رونكردنەوە لەسەر لابردنی مامۆستایانی پیاو لە قوتابخانەكانی كچان دەدات



وێستگە نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر، لەبارەی بڕیاری لابردنی مامۆستایانی پیاو لە قوتابخانەی كچانەوە، رونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە.

بەپێی رونكردنەوەیەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر كە پەیجی فەرمی وەزارەتەكە بڵاوی كردۆتەوە، تێیدا رەتی دەكاتەوە هیچ بڕیارێكی لەوشێوەیە بوونی هەبێت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێریش لەوبارەیەوە دەڵێت"ئەم بابەتە بڕیاری لەسەر نەدراوە و بەناوی بەڕێز وەزیری پەروەردە بڵاوكراوەتەوە".

دەشڵێت"لە ڕاستیدا بەڕێز وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر ھیچ جۆرە بڕیارێكی لەو بارەیەوە نەداوە و ئەم بابەتەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ھیچ بنەمایەكی نییە".


PM:04:28:19/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 3064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت