وه‌زیری به‌رگریی سعودیە: له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌ڕووی هێزی شه‌ڕه‌نگێز ده‌وه‌ستینه‌وه
خالد بن سه‌لمان
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری به‌رگریی عه‌ره‌بستانی سعودی ستایشی ئه‌و فشارانه‌ی كرد كه ئه‌مریكا خستویه‌تیه سه‌ر ئێران و جه‌ختیكرده‌وه كه ریاز پشتیوانی ئه‌مریكا ده‌كات.
خالد بن سه‌لمان، وه‌زیری به‌رگریی عه‌ره‌بستانی سعودی له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاندوه: وه‌ك سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مریكا به باراك ئۆباماشه‌وه، ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ و مایك پینس-ی جێگری پشتیوانیی خۆیان بۆ سعودیه دووپاتكردوه‌ته‌وه.
بن سه‌لمان رایگه‌یاندوه كه ئیداره‌ی تره‌مپ دژی ئێران و رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان جه‌نگاوه و عه‌ره‌بستانی سعودیش سوپاسی هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی ئێستای تره‌مپ ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزی شه‌ڕه‌نگێز.
كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو، به مووشه‌ك هێرشكرایهسهر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعودیه، هه‌رچه‌نده حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن به‌رپرسیارێتیی خۆیان له‌و هێرشه راگه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌مریكا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئێران له‌و هێرشانه‌دایه.
PM:07:26:18/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 1708
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت