حزبوڵای لوبنان فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئیسرائیلی خسته خواره‌وه
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
میلیشیاكانی حزبوڵای لوبنان، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی ئه‌یلولی 2019، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئیسرائیلییان له نزیك شاره‌دێی رامیه له باشووری لوبنان خستووه‌ته خواره‌وه.
ئه‌و حزبه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئیسرائیلیی دوای خستنه خواره‌وه‌ی له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی حزبوڵلادایه.
لای خۆیه‌وه وته‌بێژێك به‌ناوی سوپای ئیسرائیل دانی به كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یاندا ناوه له‌ناو خاكی لوبنان و وتوویه‌تی: "پێویست ناكات زانیاریی جیاواز له‌سه‌ر كه‌وتنه خواره‌وه‌ی دزه‌ی پێبكرێته ناو میدیاكانه‌وه.
حزبوڵای لوبنانی پێش چه‌ند رۆژێك به‌ڵێنیدا هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیلیی كه ئاسمانی لوبنان ده‌به‌زێنێ بكرێته ئامانج.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه گرژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانی زیاتر بووه و مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌یه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریی فراوانتر له نێوانیاندا رووبدات.
هــ. ر
AM:09:20:09/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت