دوا وێنەی شازادە دیانا پێش مردنی

‌شازادە دیانا

وێستگە نیوز ـ
شازادە دیانا بووکی بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا بوو لە مانگی ئاب-ی ساڵی 1997 بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە دوای چەند کاتژمێرێک لە رووداوەکە گیانی لەدەستدا و دوێنێ دوای 22 ساڵ لە مردنی دوا وێنەی کە پێنج خولەک پێش رووداوەکە گیراوە، بڵاوکرایەوە.

لەو وێنەیەدا کە دوێنێ هەینی لەلایەن میدیاکانەوە بڵاوکراوەتەوە، جگە لە شازادە دیانا کە قژێکی زەردەوە دەرکەوتووە و پشتی لە کامێراکە کردووە هەریەک لە هێنری پۆل-ی شۆفێر و لەسەر کورسی سەرنشینی لای شۆفێریش تریڤۆر ریز جۆنز دەرکەوتووە کە لەو کاتەدا وەک پاسەوانی تایبەتی کەسە بەناوبانگەکان کاری کردووە.

وێنەکە بە کەمتر لە پێنج خولەک پێش ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە خۆی بکێشێت بە یەکێک لە گۆشەکانی پردی بۆنت داڵما-ی نزیک رووباری سین لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا گیراوە.

لە رووداوەکەدا شازادە دیانا زۆر بە سەختی برینداربوو چەند کاتژمێرێک دوای رووداوەکەش هەواڵی مردنی لە نەخۆشخانە بە میدیاکان راگەیەندرا، مردنی هاوسەری کوڕی شاژنی بەریتانیا لە رووداوێکی لەو شێوەیەدا بە رووداوێکی "تەمومژاوی" ناودەبرێت و تا ئێستاش لێکۆڵینەوە لە وردەکاری رووداوەکە بەردەوامە.  

ش. ر


PM:01:34:31/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 8728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو