سلێمانی.. سێ كه‌س بە تۆمه‌تی فڕاندنی كچێك ده‌ستگیركران
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی سێ كه‌سی راگه‌یاند كه تۆمه‌تبارن به فڕاندنی كچێك.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاندوه كه سێ تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادی ده‌ستگیركراون، ئه‌وه‌ش پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن ھاوڵاتییەکەوە کە کچەکەی فڕێندراوه.
پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاندوه كه دوای تۆماركردنی سكاڵاكه، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو زانیاری پێویستیان لەسەر تۆمەتباران کۆکردەوە و لەماوەیەکی کەمدا توانرا دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (د، ک، م ) و ( م، غ، م) دەستگیر بکرێن.
ئاماژه‌ی بهوهشداوهی كه دواتر توانرا تۆمەتباری سەرەکی بەناوی (ن، ک، ق) دەستگیر بکرێت کە لەکاتی دەستگیرکردنیدا کچەکەشی لەگەڵدا بووە، ده‌شڵێت: لەئێستادا ھەرسێ تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 421 ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
PM:05:30:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3728
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت