دوو رۆژ پشووی فەرمی لە هەرێم رادەگەیەندرێت


وێستگە نیوز -

بەگوێرەی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو رۆژ پشووی رەسمی رادەگەیەنرێت.

 

بەگوێرەی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵانە رۆژی 1 و 10ی موحەڕەم دەکرێتە پشووی رەسمی.

بەگوێرەی رۆژمێری عەرەبی بۆ ئەمساڵ رۆژی شەممە 31ی ئاب دەکاتە سەری ساڵی کۆچی و 1ی موحەرەم، بەوبۆنەیەوە لە هەرێم دەکرێتە پشوو.

هاوکات رۆژی دووشەممە 9ی ئەیلولی 2019 بەبۆنەی رۆژی عاشورا (10ی موحەرەم) لە هەرێم دەکرێتە پشووی رەسمی.


PM:06:07:23/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 52132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت