هاتوچۆی گه‌رمیان: ئه‌مڕۆ مێرمنداڵێک دوو رووداوی ھاتۆچۆی ئەنجامدا
دیمەنێک لە شاری کەلار.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان ئاماژه به دوو رووداوی هاتوچۆ ده‌كات له لایه‌ن یه‌ك كه‌سه‌وه كه مێرمنداڵێك بووه‌و به‌هۆیه‌وه هاوڵاتیه‌كی بریندار كردووه.
هاتوچۆی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "ئەمڕۆ چوارشەممە لەناو شاری کەلار لە گەڕەکی سەرکەوتن مێرمنداڵیک بە ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (نیسان تیدا) لە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (ھۆندای ئەلنترا) دەدات و ھەڵدێت.
ده‌شڵێت: "دواتر بە ھۆی خێرایی زیاد و لە ناو گەڕەکی سەرکەوتن نزیک مزگەوتی ئیمام عەباس لە پیاوێک دەدات و برینداری دەکات، بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانە کراوە".
هــ. ر
PM:10:39:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت