نوێترین زانیاری له‌سه‌ر نرخ و كوالێتی به‌نزین
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وته‌بێژی به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، نرخی به‌نزین به‌و جۆره‌ی ئێستای ده‌مێنێته‌وه و هیچ هه‌وڵێكی نوێ بۆ هه‌رزانكردنی نییه، ده‌شڵێت: "كوالێتی به‌نزین باشكراوه".
به‌همه‌ن قادر، وته‌بێژی به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له ئێستادا نرخی به‌نزین به هه‌رسێ جۆره‌كه‌یه‌وه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌و گۆڕانكاری به‌سه‌ر نرخه‌كانیدا له رووی هه‌رزانی یان گرانی نه‌هاتووه.
وتیشی: "له رووی كوالێتییه‌وه به‌نزین زۆر باشه‌و هاوڵاتیانیش گله‌ییان له كوالێتییه‌كه‌ی نییه، بۆیه تا گۆڕانكاری له بۆرسه‌ی جیهانی روو نه‌دات نرخی به‌نزینیش وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه".
له ئێستادا نرخی به‌نزین له جۆری نۆماڵ له نێوان 600 بۆ 625 دیناردایه، جۆری محه‌سه‌ن له نێوان 700 بۆ 720 دینار و جۆری سۆپه‌ر له نێوان 800 بۆ 820 دیناردایه.
PM:08:47:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت