گه‌وره‌ترین 10 بودجه‌ی سه‌ربازی له 2019دا
وێستگه نیوز –
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌دایه كه له ساڵی 2019دا زۆرترین بودجه‌ی بۆ بواری سه‌ربازی ته‌رخانكردووه.
جارێكی تر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به ته‌رخانكردنی بڕی 716 ملیار دۆلار بۆ بودجه‌ی سه‌ربازی له‌پێش هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌وه هات كه له ساڵی 2019دا زۆرترین بودجه‌یان بۆ بواری سه‌ربازی ته‌رخانكردووه.
دوای ئه‌مریكا، وڵاتی چین به پله‌ی دووه‌م دێت له ته‌رخانكردنی زۆرترین بودجه بۆ بواری سه‌ربازی له وڵاته‌كانیان و بۆ ساڵی 2019، بڕی 224 ملیار دۆلاری بۆ ئه‌و بواره ته‌رخان كردووه.
ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین 10 بودجه‌ی سه‌ربازی وڵاتانه له ساڵی 2019دا:
1-ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه بڕی 716 ملیار دۆلاری بۆ بودجه‌ی سه‌ربازی ته‌رخان كردووه.
2- چین كه بڕی 224 ملیار دۆلاری بۆ بودجه‌ی سه‌ربازی ته‌رخان كردووه.
3- سعودیه كه بڕی 70 ملیار دۆلاری بۆ بودجه‌ی سه‌ربازی ته‌رخان كردووه.
4- هند كه بڕی 55 ملیار دۆلاری بۆ بودجه‌ی سه‌ربازی ته‌رخان كردووه.
5-ئه‌ڵمانیا كه بڕی 49 ملیار دۆلاری بۆ بودجه‌ی سه‌ربازی ته‌رخان كردووه.
6- به‌ریتانیا كه بڕی 47.5 ملیار دۆلاری بۆ بودجه‌ی سه‌ربازی ته‌رخان كردووه.
7- ژاپۆن كه بڕی 47 ملیار دۆلاری بۆ بودجه‌ی سه‌ربازی ته‌رخان كردووه.
8- روسیا كه بڕی 44 ملیار دۆلاری بۆ بودجه‌ی سه‌ربازی ته‌رخان كردووه.
9- فه‌ڕه‌نسا كه بڕی 40.5 ملیار دۆلاری بۆ بودجه‌ی سه‌ربازی ته‌رخان كردووه.
10- كۆریای باشوور كه بڕی 38.3 ملیار دۆلاری بۆ بودجه‌ی سه‌ربازی ته‌رخان كردووه.
سەرچاوە: ئەلجەزیرە
PM:09:24:19/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت