به‌ڤیدیۆ... ورده‌كاریی رووداوی کوشتنی گه‌نجه‌که‌ی چه‌مچه‌ماڵ
وێستگه نیوز –
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ورده‌كاریی رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی چه‌مچه‌ماڵی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند كه ئه‌و گه‌نجه‌ی کارمه‌نده‌که‌ی وێستگه‌یه‌كی به‌نزینی کوشت، ده‌ستگیرکراوه و دانی ناوه به تاوانه‌که‌یدا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ی ئابی 2019 نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كاریی روداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵی خسته‌ڕوو.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت رایگه‌یاند كه "به‌داخه‌وه شه‌وی رابردو روداوێكی ناخۆش له‌چه‌مچه‌ماڵ رویدا، پاش ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبارێك ده‌چێته وێستگه‌یه‌كی به‌نزین، ته‌قه له‌كارمه‌ندی وێستگه‌كه كرد و كوشتی".
وتیشی: "پاش گه‌یشتنی تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان‌و مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ و بنكه‌ی پۆلیسی شۆرش به‌هاوكاری ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، توانرا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكرێت و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر ماتۆڕسكیله‌كه و ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامداوه".
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "كوژراوه‌كه ناوی (ز. ك. ع.)ه و له‌دایكبووی 2003یه و بكوژه‌كه‌ش ناوی (س.م. ا.)ه و له‌دایكبووی 2000 و دانیشتوی ناحیه‌ی سمودی سه‌ر به‌قه‌زای كه‌لاره و به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی خوشكێكی چۆته چه‌مچه‌ماڵ".
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 406 راگیراوه و دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه".
PM:06:02:19/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت