وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا پێویستی به‌كاتی زیاتره
وێستگه نیوز –
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا پێویستی به‌كاتی زیاتره، فه‌رمانبه‌رانیش دڵنیا ده‌كاته‌وه كه له كاتی خۆیدا مووچه‌كان ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه "حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ربڕیوه".
جوتیار عادل وتی: "ئه‌و پاره‌یه‌ی له پشكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕدرێت له به‌های 250 هه‌زار به‌رمیل زیاتره كه حكومه‌تی فیدڕاڵ داوای ده‌كات".
وتیشی: "له‌باره‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌تایبه‌تی كه‌ركوك و شه‌نگال به‌ره‌وپێشچوونی باش هه‌یه".
ئاشكراشیكرد كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی پێشكه‌ش به هاوڵاتی ده‌كات به ئه‌لیكترۆنی ده‌كات.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه بۆ پێداچوونه‌وه به پرۆژه‌یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه‌كان".
وتیشی: "فه‌رمانبه‌ران دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه له كاتی خۆیدا مووچه‌كان ده‌درێت و ده‌بێت فه‌رمانبه‌ران و پله‌باڵاكان پابه‌ندبن به بڕیاری حكومه‌ت له‌باره‌ی ده‌وامكردنه‌وه".
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند كه "گرنگی به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌درێت بۆ دابینكردنی هه‌لی كار".
PM:05:14:19/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت