بە وێنە.. هونهرمهندێكی ناوداری شاری كهركوك كۆچی دوایی كرد
هونەرمەند میقداد محەمەد عومەر.. وێنەکان: ئەردەڵان غەریب
وێستگه نیوز ـ ئەردەڵان غەریب
ئهمڕۆ هونەرمەند و مامۆستای مەقامات و کەسایەتی دیاری شاری کەرکوک، مامۆستا میقداد کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئابی 2019، مامۆستا میقداد هونەرمەند و کەسایەتی شاری کەرکوک و مەقامبێژ، كه هاوڕێی هونهرمهندانی گهورهی كۆچكردووی كورد عهلی مەردان و حسێن عەلی بوو، لە گەڕەکی ئیسکانی کەرکوک کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا میقداد دەستەی دامەزرێنەری ناوەندی عەلی مەردان بووە، بەهۆی شارەزایی لەبواری مەقاماتدا وەک مامۆستای مەقامات خەڵکێکی زۆری فێری مەقامات کردووە، ئەوانەی کە لەسەر دەستی ئەو فێری مەقمات بوون ئێستا خۆیان مامۆستان.
میقداد محەمەد عومەر ساڵی 1941 لە کەرکوک لەدایکبووە، ئامادەیی پیشەسازی تەواوکردووە، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ناوەندی عەلی مەردان بۆ مەقامات بوو.
هــ. ر
AM:10:51:19/08/2019
ئهم بابهته 8680
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت