پزیشكێكی سه‌رخۆش ده‌ستدرێژیی كرده‌سه‌ر خانمێك
وێستگه نیوزـ
له قه‌زای شه‌تره-ی سه‌ربه پارێزگای زیقار، پزیشكێكی به‌دمه‌ست ده‌ستدرێژیی كردوه‌ته‌سه‌ر خانمێك و فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیش لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ پێكهێنا.
عه‌بدولزه‌هره عه‌بودی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی قه‌زای شه‌تره-ی سه‌ربه پارێزگای زیقار ئاشكریكرد كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی ئابی 2019، پزیشكێكی سه‌رخۆش ده‌ستدرێی كردوه‌ته سه‌ر خانمێك كه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زاكه‌ی كردوه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی قه‌زای شه‌تره وتیشی: خانمه نه‌خۆشه‌كه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر پزیشكه‌كه تۆماركردوه، به‌ڵام ئاشكرای نه‌كرد جۆری ده‌ستدرێژیی پزیشكه‌كه بۆسه‌ر ئه‌و خانمه چی بووه.
راشیگه‌یاند كه فه‌رمانگه‌ی گشتیی ته‌ندروستیی پارێزگای زیقار لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ به‌دواداچون له راستیی روداوه‌كه پێكهێناوه.
PM:10:42:17/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 9420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت