هێزی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شیان له‌دژی ئاڵا سپییه‌كان ئه‌نجامدا
پێشمەرگە لە شەڕی داعشدا-ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانی نێودەوڵەتیی دژبه داعش ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شیان له‌دژی ئاڵا سپییه‌كان ئه‌نجامدا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان، ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی ئابی 2019وه، له ناوچه‌كانی نێوان كفری- خورماتوو ده‌ستیپێكردوه و هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆتایی هاتووه.
مه‌لا كه‌ریم شوكر، به‌رپرسی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌كێـی راگه‌یاندوه: ئۆپۆراسیۆنه هاوبه‌شه‌كه‌ی هێزه‌كانی 70 ی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له دژی ئاڵا سپییه‌كان ئه‌نجامدراوه.
راشیگه‌یاندوه، ئۆپراسیۆنه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێهێنراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و داعش له ناوچه‌كه رووبدات.
به‌رپرسی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكراشیكردوه له ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بنكه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆیان .
لە دوای تێکشکانی داعش لە موسڵ و ئەنبارو ناوچەکانی دیکەی عیراق، لە نێوان دوزخورماتوو - کفری و لە شاخەکانی پەڵکانەو غەررە کە سنورێکی بەرفراوانن، ژمارەیەک چەکداری عەرەبی سوننە دەرکەوتن کە ئاڵایەکی سپی-یان ھەبووز
بە شێواز‌و جلوبەرگ، ئه‌و چه‌كدارانه ھاوشێوەی چەکدارانی داعشن و ئاڵایه‌كی سپیی كراوه‌ته دروشمی گرته‌كه كه وێنه‌ی سه‌رەشێرێكی تێدایه.
PM:06:55:17/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 1648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت