سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابه‌ش ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز ـ

دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 18ی ئابی 2019، مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابه‌ش ده‌كرێت.


بەپێی زانیارییەكانی وێستگه‌ نیوز، بڕیارە سبەینێ یه‌كشه‌ممه‌ 18ی ئابی 2019، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران بكاتەوە و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری مووچه‌ وه‌ربگرن.

پێشتر ویسَتگه‌ نیوز په‌یوه‌ندی به‌ حه‌سه‌ن ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی یه‌كی سلێمانیییه‌وه‌ كرد و رایگه‌یاند، لیستی مووچه‌ی فه‌رمانگه‌كان ئاماده‌ن و هه‌ر كات وه‌زاره‌تی دارایی فه‌رمانیان پێبكات ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

هاوكات میدیاكان  لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە ئەوەیان ئاشكراكردوە، بریارە رۆژی دووشه‌ممه‌ 19ی ئابی 2019، بڕە پارەی بەغدا تایبەت بەمووچەی فەرمانبەران رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت، به‌مه‌ش دابه‌شكردنی مووچه‌ خێراتر ده‌كرێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ تا كۆتایی هه‌یه‌ مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌ران كۆتایی پێبێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، پێش جەژنی قوربان مووچەی وەزارەتەكانی پێشمەرگە، پەروەردە، تەندروستی، دارایی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەشكرا.

هــ. ر


AM:09:54:17/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 17784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو