بەرزترین پله‌ی گه‌رمای تۆماركراو بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه
وێستگه نیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێمی رایگه‌یاند: له سێیه‌م رۆژی جه‌ژنی قورباندا له هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له‌به‌رزبوونه‌وه كردووه و له خانه‌قین پله‌ی گه‌رما گه‌یشتۆته 51 پله‌ی سه‌دی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ی ئابی 2019 پله‌كانی گه‌رما له هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێم به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه و له "شارۆچكه‌ی خانه‌قین به‌رزترین پله تۆماركراوه كه 51 پله‌ی سه‌دی بووه و دوای ئه‌ویش شاری كه‌ركوك و قه‌زای دووزخورماتوو بووه كه 48 پله‌ی سه‌دی تۆماركراوه".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "له شاره‌كانی هه‌ولێر 45 پله، سلێمانی 41 پله، هه‌ڵه‌بجه و دهۆك 46 پله‌ی سه‌دی تۆماركراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له حاجی ئۆمه‌ران پله‌كانی گه‌رما نزمترینی تۆماركردووه كه 28 پله‌ی سه‌دی بووه و له ئه‌مڕۆدا فێنكترین ناوچه‌ی هه‌رێم بووه.
PM:04:13:13/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3088
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت