میدیا جیهانییه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ی ئابی 2019 بڵاویانكرده‌وه: تێكشێنه‌ری "كه‌نت" كه كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی به‌ریتانییه، به‌ره‌و ئاوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌ب به‌ڕێكه‌وتوه له پڕۆسه‌ی پاراستنی کەشتیە بازرگانییەکان به رابه‌رایه‌تیی ئه‌مریكا لە خۆرهه‌ڵاتی ناوەڕاست به‌شدار ده‌بێت.
به‌ڕێكه‌وتنی كه‌شتییه‌كه‌ش له سه‌روبه‌ندی گرژییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی خۆرئاوایه له ناوچه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌كه‌یان ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتیی ئه وی دیكه‌دا ده‌گرێت.
ئەم هەنگاوەی بەریتانیا دوای ئەوە دێت ئێران دەستی بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری ئه‌و وڵاته‌دا لە گه‌روی هورموز گرت.
ئاندی براون سەرکردەی کەشتیە جەنگییەكهی به‌ریتانیا رایگه‌یاندوه " هێشتا بیر لەوە دەکەینەوە چۆن گرژییەکان لە کەنداو کەم بکەینەوە، به‌ڵام پابەندین بە پاراستنی ئازادی هاتوچۆی دەریایی و پاراستنی بارە نێودەوڵەتییەکان، لەبەر ئەمەشە ئەم ئەرکە دەکرێت."
لە 4ی ته‌مموزی رابردوشدا هێزی دەریایی بەڕیتانیا دەستیان بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری ئێرانی‌دا گرت، ئه‌وه‌ش دوای ئەوەی ئێران تۆمه‌تبار كرا به‌وه هه‌وڵ بۆ ڕەوانەکردنی سوتەمەنی بۆ سوریا ده‌دات.