تورکیا: رێگا نادەین ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی فوراتیش وەکو مەنبەج دەستی دەستیمان پێ بکات


وێستگە نیوز-
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەێنێت "هێرش دەکەینە سەر رۆژهەڵاتى فورات و رێگەنادەن ئەمریکا هاوشێوەی رێککەوتنی منبج دەستى دەستییان پێ بکات".

ئەمڕۆ یەک‌شەممە مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەنوێترین هەڵوێستی وڵاتەکەیەدا دەربارەی هێرشکردنە سەر رۆژهەڵاتی فورات راگەیاند "هەرچۆنێک بێت و بە هەر نرخێک بێت رۆژهەڵاتی فوڕات کۆنترۆڵ دەکەن، هیچ گۆڕانێک لە هەڵوێستەکانمان رووی نەداوە".

مەولود چاوش ئۆغلۆ ئاماژەی بەوەدا "رێگەنادەن ئەمریکا هاوشێوەی رێککەوتنی منبج دەستى دەستییان پێ بکات و رێگا نادەن ئەمریکا بەشدارنابێت لە نەخشەڕێگاى دروستکردنى ناوچەى ئارام لە باکورى سوریا، بەڵام لە ئۆپراسیۆنەکەدا بەشداردەبێت".

ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر ئەمریکا و تورکیا رێککەوتن لەسەر چەند خاڵێک بۆ دروستکردنى ناوچەى ئارام لە باکورى سوریا و دروستکردنى ئۆپراسیۆنێکى هاوبەش لەوبارەیەوە.

هــ. ب


PM:09:47:11/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 1152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت