نرخی دراوه جیهانییه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ی ئابی 2019، نرخی دراوه جیهانییه‌كان به‌رانبه‌ر به دیناری عیراقی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
شوان هادی له نووسینگه‌ی یۆرۆ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "نرخی 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به 120 هه‌زار و 300 دیناره".
هاوكات نرخی "100 یۆرۆ به 134 هه‌زار و 500 دیناره و 100 پاوه‌ن به 145 هه‌زار و 500 دیناره".
هه‌روه‌ها نرخی "100 لیره‌ی توركی به 21 هه‌زار و 500 دیناره و 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به 10 هه‌زار و 150 دیناره".
PM:12:00:10/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 7272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت