ئەمەریکا داوای لە کۆریای باشوور کردووە سەرباز ڕەوانەی گەروی هورموز بکات


وێستگە نیوز-
میدیاکانی کۆریای باشوور رایدەگەێنێت "وەزیری بەرگری ئەمەریکا داوای لە کۆریای باشوور کردووە سەرباز ڕەوانەی گەروی هورموز بکات".

ئەمڕۆ هەینی دەزگای هەواڵی یۆنهابی کۆریای باشوور رایگەیاندوە "ئەمڕۆ هەینی مارک ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا لە میانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ جیۆنگ کیۆنگ وەزیری بەرگری کۆریای باشوور کۆبووەتەوە و داوای لێکردوە سەرباز ڕەوانەی گەروی هورموز بکات".

هاوکات دەزگای هەواڵی یۆنهاب ئاماژەی بەوەکردوە "جیۆنگ کیۆنگ بە هاوتا ئەمەریکییەکەی وتووە سیئۆل بیر لە کۆمەڵێک بژاردە دەکاتەوە، چونکە هاوڵاتیانی کۆریای باشوور تەنگەکە و کەشتیەکانی بەکاردەهێنن".

لە یەکەمین گەشتیدا وەکو وەزیری بەرگری ئەمەریکا، مارک ئیسپەر ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە گەیشتە کۆریای باشوور و لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئەو وڵاتەدا کۆبۆوە.

ئەمەش دوای تێکچونی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئێران دێت لەسەر گەروی هورمز کە ئەمریکا داوای کرد هاوپەیمانێتییەکی کرد بۆ پاراستنی کەشتییەکانی وڵاتانی دیکە لە مەترسی دەستبەرداگرتنیان لەلایەن ئێرانەوە و تا ئێستاش بەفەرمی بەریتانیا چووەتە نێو هاوپەیمانێتییەکەی ئەمریکاوە.
هــ. ب



PM:03:54:09/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت