روونکردنەوە لەبارەی کەمکردنەوەی مۆڵەتی دایکایەتی دەدرێت

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، روونکردنەوە لەبارەی پێشنیازێکی تایبەت بە کەمکردنەوەی مۆڵەتی لەدایکبوون و دایکایەتی دەدات، سەرۆکی لیژنەکەش رایدەگەیەنێت، بابەتەکە لەژێر گفتوگۆدایەو بڕیاری کۆتایی لەبارەیەوە نەدراوە.


ھەیسەم جبوری، سەرکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران، لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاندووە، پێشنیازێکیان ئاراستە کراوە بۆ کەمکردنەوەی رۆژەکانی مۆڵەتی لەدایکبوون و دایکایەتی، بەڵام تائێستا لەژێر گفتوگۆکردندایەو لەلایەن لیژنەی داراییەوە پەسەند نەکراوە.

جبوری ئاماژەی بەوەشکرد، لە پێشنیازەکەدا داواکراوە مۆڵەتە ئاساییەکانی فەرمانبەرانیش کەمبکرێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیشیکردەوە کە ئەوان وەک لیژنەی دارایی پەرلەمان، لەگەڵ مانەوەی مۆڵەتە ئاساییەکانن کە لەئێستادا بەرکارە، داواشیان لە فەرمانبەران ئەوەیە کە پابەندی تەواوی کاتژمێرەکانی دەوامی فەرمی بن لەپێناو خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و کارئاسانیکردن بۆ راییکردنی کارەکانیان.

هــ. ر

 


PM:11:39:07/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 5120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو