تاڤگه محه‌مه‌د: بەشێک لە پێشکەشکارەکان بوونەتە نمایشکار
تاڤگە محەمەد
وێستگه نیوز ـ
تاڤگه محه‌مه‌د، باس له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك بێژه‌ر له كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی خاك له ساڵی 1996، دواتر عاشقی پیشه‌كه‌ی بووه، باس له هۆكاره‌كانی دووركه‌وتنه‌وه‌شی له راگه‌یاندن و شاشه ده‌كات و ره‌خنه‌ش له‌و هاوپیشانهی ده‌گرێت كه بوونه‌ته په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ڵام نه‌یانتوانیوه به‌رگری له هاوپیشه‌كانیان بكه‌ن.
تاڤگه محه‌مه‌د، پێشكه‌شكاری پێشووی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات له دیدارێكی رادیۆییدا كه پێشكه‌شكار ئه‌حمه‌د ناتق له‌گه‌ڵی ئه‌نجامیداوه، چه‌ند پرسێكی هه‌ستیار ده‌وروژێنێت.
تاڤگه با له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی ده‌كات وه‌ك پێشكه‌شكار له كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی خاك و ده‌ڵێت، كاتێك دوای 1996 دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی گه‌ڕایه‌وه سلێمانی، سه‌ردانی ته‌له‌فزیۆنی خاكی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی تێست بكه‌ن و ده‌ڵێت: "سیروان جه‌لال تێستی كردم قبووڵ كرام، دواتر من ورده ورده عاشقی راگه‌یاندن بووم".
تاڤگه باس له‌و هاوپیشانهی ده‌كات كه خۆیان كاندید كرد بۆ په‌رله‌مانتاری و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ده‌ڵێت: "ئه‌و هاوپیشانهم كه خۆیان كاندید كرد‌و دواتر ده‌نگیان هێنا و ده‌رچوون نه‌یانتوانی ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نن كه پێشتر كاریان بۆ ده‌كرد، ته‌نانه‌ت له په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش نه‌یانتوانی به‌رگری له هاوپیشه‌كانیان بكه‌ن پڕۆژه یاسایه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن كه‌له خزمه‌تی رۆژنامه‌نووساندا بێت".
به بڕوای تاڤگه محه‌مه‌د، ئه‌و پێشكهشكارانه نه‌یانتوانیوه به‌رگری له مافی هاوپیشه‌كانیان و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكیش بكه‌ن شكستیان هێناوه، ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه خۆی چه‌ندین جار داوای لێكراوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی كاندید بكات بۆ په‌رله‌مانتاری یان ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكردووه‌ته‌وه و پێی وابهووه كه رۆژنانووس بوو به په‌رله‌مانتار، ده‌چێته ناو كاری سیاسی و ئیدی ناتوانێ به‌رگری له‌و په‌یامه‌ی بكات كه پێشتر پره‌نسیپی بووه.
ئه‌و ره‌خنه له په‌رله‌مانتارانیش ده‌گرێت كه نه‌یانتوانیوه كار بۆ مافه‌كانی رۆژنامه‌نووسان بكه‌ن به تایبه‌تی رۆژنامه‌نووسی مێینه كه رووبه‌ڕووی سوكایه‌تی زۆر و ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه و "ته‌نانه‌ت هه‌نێك له پێشكه‌شكاران كڕین و فرۆشتنیان له لایه‌ن ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه پێده‌كرێت"، تاڤگه محه‌مه‌د وای وت.
تاڤگه ره‌خنه له ده‌زگاكه‌ی خۆیشی ده‌گرێت كه ماوه‌ی 23 ساڵ كاری تیایدا كردووه و ده‌یان چاڵی بۆ هه‌ڵكه‌ندراوه و ئیهانه كراوه و ته‌جمید كراوه، ئه‌و ده‌ڵێت: "ئیهانه كرام و سوكایه‌تی دنیام پێكرا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده نه‌بووم ببمه كاڵا، ئەوەی ئەوان دەیانویست من جێبەجێم نەدەکرد و ئەوەی من هەم بوو لای ئەوان جێگەی نەدەبوەوە".
تاڤگه محه‌مه‌د باس له به‌شێك له پێشكه‌شكارانی ئێستای ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كات كه ئه‌و به مۆدێل زیاتر ناویان ده‌بات و ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌نده‌ی خۆیان نمایش ده‌كه‌ن و فیله‌رو بۆتۆكس و جوانكارییهكهیان نمایش ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌نده عه‌قڵیان نمایش ناكه‌ن".
تاڤگه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێداوه چه‌ند جارێك نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردووه، دواجار په‌شیمانیان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی جێهێشتووه و ته‌نها مووچه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، دواجار مووچه‌كه‌شی بڕدراوه و دەڵێت :"موچەکەم لە رێگەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەدەوە بۆ گەڕێندرایەوە چاوی ماچ دەکەم".
هــ. ر
PM:02:54:04/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 66540
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت