رۆحانی: هه‌لی دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ده‌ست ناده‌ین
حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری ئێران ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و جه‌ختیكرده‌وه كه تاران هه‌رگیز هه‌لی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ واشنتن له‌ده‌ست نادات، سه‌باره‌ت به كه‌شتییه به‌ریتانییه‌كه‌ش رایگه‌یاند: ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كه هه‌نگاوێكی به‌هێز و پیشه‌گه‌رانه بووه.
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند: تاران ئاماده‌یه گفتوگۆیه‌كی یاسایی و دادپه‌روه‌رانه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات كه كه‌رامه‌تی تیایدا پارێزراو بێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش وڵاته‌كه‌ی هیچ هه‌لێك بۆ دانوستان له‌ده‌ست نادات، به‌ڵام خۆشی راده‌ستی هیچ دانوستانێك ناكات كه به ناچاری بكرێت.
سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌ڵێت كه پێشتر و ئێستاش پارێ.گارییان له ئاسایشی كه‌نداوی عه‌ره‌ب و گه‌روی هورمز و بابولمه‌نده‌ب و زه‌ریای هێمن كردوه، گه‌روی هورمزیش شوێنێك نییه بۆ پێشێلكردنی یاساكانی ده‌ریاوانی و به‌كه‌م ته‌ماشاكردنی.
وتیشی، تاران هه‌وڵی ئه‌وه نادات گرژی له‌گه‌ڵ له‌نده‌ن دروست بكات، به‌ڵام ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه به‌ریتانییه‌كه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه، هه‌نگاوێكی به‌هێز و پیشه‌گه‌رانه‌یه و ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا كه‌شتییه‌كه‌ی ئێران له گه‌روی جه‌به‌ل تارق ئازاد بكات، ئێرانیش له گه‌روی هورمز هه‌مان هه‌نگاو ده‌نێت.
لە 4ی تەمموزی 2019ەوە کەشتییەکی نەوت هەڵگری ئێرانی کە بەرەو سوریا دەڕۆیشت لە لایەن بەریتانیاوە دەستی بەسەرداگیرا و دوای ئەوەش رۆژی یەکشەممە 14 ی ته‌مموزی 2019، هیزە دەریاییەکانی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران دەستیان بەسەر کەشتیەکی نەوتگوازه‌ره‌وه‌ی بیانی‌دا گرت کە یەک ملیۆن لیتر نەوتی لە دوورگەی لارک لە کەنداوی فارس هەڵگرتبوو.
دواتر و له رۆژی هەینی 19ی ته‌مموزی 2019، کەشتیەکی بەریتانی لەوکاتەی کە بە گەروی هورمز تێپەڕبووە، لەلایەن هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانی ئیران دەستی بەسەردا گیرا، ئەوەش رەوشی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی ئێران و بەریتانیا و هاوپەیمانەکانی ئاڵۆز کردوە.
PM:12:02:24/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت