سۆران عومەر: حكومەت ناتوانێت دەوامی فەرمانبەران زیاد بكات، تا ئەوكاتەی موچە پاشەكەوتكراوەكانیان دەداتەوە
سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی
وێستگه نیوزـ
پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان یاداشتێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد و تیایدا داوایكرد به‌دواداچون بۆ رێنماییه نوێیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان بكرێت، راشیگه‌یاندوه: حكومەت ناتوانێت دەوامی فەرمانبەران زیادبكات، تا ئەوكاتەی موچە پاشەكەوتكراوەكانیان دەداتەوە.
له یاداشته‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتوه، سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندوه: له رابردودا حكومه‌ت موچه‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی به‌سه‌ر موچه‌خۆراندا دابه‌شكردوه و چه‌ند موچه‌یه‌كیشی پێ نه‌داون، بۆیه به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی چۆنێتی پێدانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه كه مافی یاسایی خۆیانه، حكومه‌ت ناتوانێت ئه‌ركی سه‌رشانی فه‌رمانبه‌ران زیاد بكات و داوایان لێ بكات تا كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌وام بكه‌ن.
ده‌شڵێت: سه‌ره‌تایه‌كی باشه ئه‌گه‌ر بۆ پێدانه‌وه‌ی موچه پاشكه‌وتكراوه‌كان، حكومه‌ت هه‌ژماری بانكی و مامه‌ڵه‌كردن به ژماره‌ی بانكی بۆ فه‌رمانبه‌ران بخاته‌گه‌ڕ.
له به‌شێكی دیكه‌ی یاداشته‌كه‌دا، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاندوه كه پێویسته پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه ئێستا راگیراوه، هه‌ڵوه‌شێته‌وه، چونكه ئه‌وه مافی یاسایی فه‌رمانبه‌رانه.
به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، كابینه‌ی پێشوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌نای بۆ سیستمی پاشه‌كه‌وت برد موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی كه‌مكرده‌وه و موچه‌ی چه‌ند مانگێكیشی بۆ پاشه‌كه‌وت كردن، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی لای موچه‌خۆران دروستكرد، له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌ت ده‌وامی موچه‌خۆرانی له فه‌رمانگه‌كان كه‌متر كرده‌وه.
PM:10:24:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت