چاودێری بازرگانی ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌یان بڵندگۆدا گرت
ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌یان بڵندگۆدا گیرا
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی سلێمانی رایگەیاند، لە چەند ناوچەیەکی شاری سلێمانی دەستیانگرتووە بەسەر ژمارەیەكی زۆر بڵندگۆدا كه فرۆشیاران به‌كاریان ده‌هێنا بۆ فرۆشتنی كاڵاكانیان.
سۆران عەبدولغەفوور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی سلێمانی بە وێستگه نیوزی راگه‌یاند: لەسەر فەرمانی قایمقامی سلێمانی لیژنەكان بەردەوامدەبن لە دەستبەسەراگرتنی بڵندگۆ و رێگریكردن لە ھەر فرۆشیارێك كە بڵندگۆ بۆ ساغكردنەوەی كاڵاكانیان بەكاردەھێنن، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەكانیان لە چەند شوێنێكی جیاجیای شاری سلێمانی دەستیانگرت بەسەر ژمارەیەكی زۆر بڵندگۆدا.
قایمقامیەتی سلێمانی مانگی رابردوو رایگەیاند، به‌هۆی بێزاركردنی هاوڵاتییان و دروستكردنی ژاوه‌ژاو، به‌كارهێنانی بڵندگۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له‌لایه‌ن دوكاندار و ئۆتۆمبێل و فرۆشیارانه‌وه قه‌ده‌غه‌دەکرێت، سه‌رپێچیكارانیش رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كاته‌وه.
هــ. ر
PM:09:33:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت