له سلێمانی هاوڵاتییه‌ك بۆ ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی دوكان 15 فه‌رمانگه‌ی كردووه
ئاکۆ جەمیل
وێستگه نیوز ـ
هاوڵاتییه‌كی شاری سلێمانی بۆ ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی دوكانه‌كه‌ی زیاتر له 15 فه‌رمانگه‌ی كردووه، به‌ڵام هێشتا مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی دوكانه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌و هاوڵاتییه ده‌شڵێت: "ئاسایشی چوار چرا له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی خۆی پێی وتووم بڕۆ تا مۆڵه‌ته‌كه‌ت ته‌واو ده‌بێت دوكانه بكه‌ره‌وه".
ئاكۆ جه‌میل، ئه‌و هاوڵاتییه‌ی شاری سلێمانییه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كی بۆ ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی دوكانێكی وێنه‌گری، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه له‌م فه‌رمانگه بۆ ئه‌و فه‌رمانگه ده‌سی ده‌سیان پێده‌كرێت و دوای سه‌ردانی كردنی زیاتر له 15 فه‌رمانگه، هێشتا كاره‌كه‌یان له قۆناغی سه‌ره‌تادایه.
ئاكۆ وتیشی: "سه‌ردانی بنكه‌ی ئاسایشی چوارچرا، ئاسایشی رزگاری، ژووری بازرگانی، نووسینگەی خانوو، خاوەن دوکان، زەریبە، نووسینگەی وێنە گران 10 رۆژ دەورە، وەزارەتی رۆشنبیری، سەرۆکایەتی شارەوانی، موه‌لیدەی چوارچرا، داد نووس، موختاری گەڕەكی خۆمان (قالاوە)، موختاری گەڕەك لای دوکان (چوارچرا)".
ئه‌وه‌شی وت: "دوای ئه‌و هه‌موو فه‌رمانگه‌و نووسینگه‌یه هێشتا كاره‌كه‌مان له قۆناغی سه‌ره‌تادایه و هیچ به‌ره‌وپێشچوونێكی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، به‌ڵام مفه‌وه‌زه‌كه‌ی ئاسایشی چوارچرا له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی خۆی پێی وتین بڕۆن دوكانه‌كه‌تان بكه‌نه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی مۆڵه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت".
هــ. ر
PM:03:41:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت